ئاڵەکۆک

مەزڵووم add_a_photo
مەزڵووم دیوانی مەزڵووم
٣٥. سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب
سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب
ئیفتیخارمانە ئەی کوردی حەسەب
سوڵتانە ئەمڕۆ قەهرەمانی کورد
یەعنی شێخ مەحموود حسێنی نەسەب
یەکسەر تێکۆشن برای هاوزبان
لە بۆ ئیتیحاد بە ڕۆژ و بە شەب
کوردە دەخیلە شێرانە دەستوور
بۆ دەفعی جەهل عیلم کەن تەڵەب
کاسەی مەعریفەت پڕو لێوان لەن
هەموو بینۆشن یەکسەر لەبالەب
سەربەستی و جەسوور ئیرسی خۆمانە
بۆمان بەجێما لە ئەجداد و ئەب
ئەم ئیرسەی کوردە با نەدەین بە کەس
نەبێ بە مایەی خەفەت و غەزەب
ئیلتیماس ئەکا مەزڵووم ی فەقیر
ئەم نەسیحەتە فێر بن لە مەکتەب

پەراوێز edit