ئاڵەکۆک

مەزڵووم add_a_photo
مەزڵووم دیوانی مەزڵووم
٣٢. دڵ پەرێشانە لە دووریت بە سێ دەرد ئەی دولبەرم
دڵ پەرێشانە لە دووریت بە سێ دەرد ئەی دولبەرم
یەک بە فیرقەت، دوو بە هیجران، سێ دوژمنی بێفەڕم
بۆ دڵی بیماری من هەر لە دونیا سێ بەڵایە
یەک بریندار، دوو نەخۆشی و سێ شەهیدی خەنجەرم
مانعی وەسڵی من و تۆن، سێ گرۆهی شەرمەزار
یەک ڕەقیب، دوو بەخیل و، سێ دوژمنی بێشەرم
مەرهەمی دەردی دڵم هەر لە دونیا سێ دەوایە
یەک تەبیب، دوو دەلیل و، سێ ویساڵی مەنزەرم
دەرد دڵم گەر دەپرسی لەت لەتی سێ شت بووە
یەک بە تەعنە، دوو بە لۆمە، سێ بە خەندەی مەحقەرم
ئاهی مەزڵووم گەر ئەپرسی بەم سێ وەسفە چارییە
یەک شەهادە، دوو شەفاعەت، سێ دیوانی مەحشەرم

پەراوێز edit