ئاڵەکۆک

مەزڵووم add_a_photo
مەزڵووم دیوانی مەزڵووم
١٣. برا نەخۆشی و دەردی نەزانی
برا نەخۆشی و دەردی نەزانی،
نەزانی، بۆیە بەخۆت نازانی
جەهل دەردێکی نادیارییە
فریای نەکەوی دەردت کارییە
داو و دەرمانی ئەم دەردە ونە
زانینی عیلمە هەوڵی خوێندنە
بچۆرە مەکتەب دارولشیفایە
موعەللیم دکتۆر، دەوای لە لایە
حەبی تەباشیر شرینقەی قەڵەم
ئەبێتە شیفای ئازار و ئەلەم
ئەو کتێبانەی لەبەر دەستدایە
ڕەچەتەیە کە دەوای تۆی تیایە
ئەجزاخانەیە هۆدەی دەرس خانە
پڕ لە دەرمانی دەردی نەزانە
لەو ئەجزاخانە گەر دەوات ئەوێ
سەعیکە هەتا دەستت ئەکەوێ
بۆ تێکۆشینە ئەفەرمووێ خودا
لَیس للانسان إلا ما سَعىٰ

پەراوێز edit