تێ دەکۆشم کە بکەم یار لە ئەغیار جوێ
نەبوو ئەم کارە و خۆم مام لە دڵدار جوێ
گەر جوێ ببمەوە لێی خوێنی ئەمن دەڕژێنن
دڵی پڕ غەم بەجوێ دیدەیی خوێنخوار جوێ
لەبەر ئەو ماڵە ئەوا لاشەیی وەک پووشی ئەمن
وەکوو کایێکە کە بووبێت لە دیوار جوێ
پێکەوە بوون خۆشە سا نرخی بزانن یاران
تا فەڵەک بەشکوو نەکا ئێمە لە دیدار جوێ
غەیری ئەو مانگە کە تاهیر بە ویساڵی نەگەیی
هیچ گوڵێ نابێ لە دڕک و شەخەڵ و خار جوێ