ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٥٠. هیچ تەیرێکم نەدی وەک خۆم سەفیه و هیچنەفام
هیچ تەیرێکم نەدی وەک خۆم سەفیه و هیچنەفام
هێندە نادان بووم بەبێ دانە بەپێی خۆم کەوتمە دام
تەیری دڵ گەر بێتە پەرواز بۆ جەماڵی دڵبەران
دامی زوڵفە دامی خاڵ، مەحبەس مەقام و خۆشمەرام
خۆم لە بیرم نایە تێکچوو حاڵی پڵمژراوی من
وەک خەیاتەی زوڵفی دڵبەر، وەک شەوی عوششاقی خام
خۆم لە بیرم نایە کەی ئەسپی حەروونی بەختی شووم
هەڵمی گرت و بردمی بۆ کێوی جەفا سەرکەش، نە ڕام
خۆم لە بیرم نایە کەی بوو شەوقی یارم کەوتە دڵ
میسلی ئەو نوورەی کە تێکەڵ بێ لەگەڵ لەیلی زولام
خۆم لە بیرم نایە کەی بوو دەردی عیشقم کەوتە گیان
بردی چی دەرد بوو لە لاشەم دووری کرد ڕەنج و سیقام
سەد هەزاران تەور و دەورم دی لە خۆم دا و عاقیبەت
مامەوە بۆ دڵخۆشی ناکەس هەژار و نابەکام
عاری مزگەوتم ئەگەر بم بێ هەوای تاعات و زوهد
نەنگی مەیخانەم ئەگەر مەیل کەم بە ساقی و خەمر و جام
دڵخۆشم یاران کە ڕێی مزگەوت و مەیخانەم نەما
ڕێی سێیەم چاکە بە قەولی شێخی جام پیری هومام
تاهیرا ئەو ڕێیە بگرە گەر بە ڕاستی عاشقی
بەڵکوو لەو ڕێدا بگەیتە وەسڵی یار و نام و کام

پەراوێز edit