ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٣١. بێبەر بووە لە جەوری زەمان نەخلی ئارەزۆم
بێبەر بووە لە جەوری زەمان نەخلی ئارەزۆم
عومرێکە ڕەنج ئەکێشم و ئێستاکە ڕەنجەڕۆم
ئەییووبی ئەم دەمە منم و سەبری بێ سەمەر
بێزاری کردووم لە دەوامی حەیاتی خۆم
زۆر بووم دەخیلی عارف و عامی و نەگەیمە یار
بۆ نەیلی ئەم مورادە خودایا دەخیلی تۆم
گەر تۆ پەنام نەدەی لە جەفای یاری بێ وەفا
ئاگر دەچێتە کشتی موحەببەت لە سوفتو سۆم
ڕاستم وەکوو خەدەنگی موژەت، چەوتی وەک برۆت
وەک شوهرەتی جەماڵی ئەتۆ ڕاست بێ درۆم
بێ گوفتوگۆ سەر و دڵ و دینم بە تۆ سپارد
لای تۆ نەما نە باس و ڕاز و نە گوفتوگۆم
تا بووەتە سەجدەگاهی من ئەبروانی تۆ
دەسنوێژ بە خوێنی گەرم و نەگرساوی دڵ دەشۆم
بۆی بۆ پڕووزی جەرگ و دەمەی دووکەڵی نەفەس
دایم لە لەمە بۆیە دڵ ئارامە ڕەنگ و بۆم
تاهیر لە جەوری خزمە کە بێگانە مەشرەبم
ئەم عالەمەی ئەوانی تیان، بەندە لێی دەڕۆم

پەراوێز edit