ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٢٩. کێیە وەک من سەرکز و خار و زەلیل
کێیە وەک من سەرکز و خار و زەلیل
کوێر و بێ دەسکێش و وێڵ و بێ دەلیل
کێ وەکوو من ما لە بەندی میحنەتا
بەرهەڵا زاهیر بە مەعنی عەینی دیل
کێ وەکوو من بێ نەهالی قەددی یار
سەر هەتا پێ بێ گوناهی نیشتە بیل
دڵ بریندارم دەسا یا شێخ مەدەد
دوور لە دڵدارم دەسا یا پیر دەخیل
بێنەوا و داماوم ئامان یا کەریم
لات و بێ بەش ڕووم لە تۆیە یا خەلیل
من وەکوو کۆترم، جەفا عەینی هەڵۆ
من وەکوو مێروولە، هیجران میسلی فیل
گەر بەڕێی عیشقا بچی تاهیر فەلەک
پێت دەبێژن مەرحەبا نعم السبیل

پەراوێز edit