ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
١٩. لە تاڵیی تامی سەبری بێ سەمەر ئاخ
لە تاڵیی تامی سەبری بێ سەمەر ئاخ
لە نەشئەی زەهری لێوی وەک شەکەر ئاخ
لە خولفی وەعدە و ئیقراری بێ سوود
لە جەننەت زاهیری باتن سەقەر ئاخ
لە لۆمەی سەگدڵانی دوور لە دین داد
لە تانەی ناکەسانی بێ هونەر ئاخ
لە قرچەی نیوەسووتی نەخڵی ئوممێد
لە کڵپەی ناری سینەی پڕ شەرەر ئاخ
لە ئیستیغنای حەبیب و جەوری ئەغیار
لە شوومی بەخت و هیواکەی هەدەر ئاخ
لە گیانی خۆی بە دڵ بێزارە تاهیر
دەهەڵکێشێ هەناسە و ئاخ لە سەر ئاخ

پەراوێز edit