ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
١١٤. گیانم بە فیدای سینەیی سەدچاکی مەدینە
گیانم بە فیدای سینەیی سەدچاکی مەدینە
جێی جیلوەیی ڕەوزەی شەهی لَولاکی مەدینە
بۆ دیدەیی دڵ باعیسی ئەنواری هودایە
یەک زەڕڕە لە کحل البصری خاکی مەدینە
لای عاریفی کامیل نییە سەد جەننەتی مەوعوود
خۆشتر لە بەهەشتی خەس و خاشاکی مەدینە
چاوی من و تۆ کوێرە مەگەر ئەهلی کەرامەت
چاو دینی بگاتە حەدی ئیدراکی مەدینە
ئەستوونەیی حەننانەت ئەگەر بیستووە ڕاسە
ئەو شاهدە بۆ قەلبی شەعەفناکی مەدینە
وا چاکە بکەم سینەیی خۆم چاک بە زاری
بگریم و بڵێم دەستی من و چاکی مەدینە
هەر زەڕڕە لە یەسریب فەلەکێکە بە فەخامەت
ڕۆحم بە فیدای گەردشی ئەفلاکی مەدینە
ڕەوزەی وەکوو فیردەوسی شەهەنشاهی ئولولعەزم
مەشحوور نە لە جێی بۆسەیی ئەملاکی مەدینە
بۆ نووری دڵی ئەهلی بەسیرەت نییە تاهیر
دەرمانێ وەکوو مەنزەری ڕووناکی مەدینە

پەراوێز edit