ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
١٠٠. بۆ قاتی وەفات حاڵەتەکەم ڕوو بە وەفاتە
بۆ قاتی وەفات حاڵەتەکەم ڕوو بە وەفاتە
بۆ ساردییەکەت گەرمییەکەم ڕوو بە سوباتە
تۆ هەر بە جەفا شووشەیی شادیم بشکێنە
من هەر بە وەفا بەردی جەفام فەخر و خەڵاتە
هەر چەندە بە تاڵی دەشکێنی دڵی زارم
مەشکێنە دڵی ڕەببی کە شیرین حەرەکاتە
خۆی داوی تەنی و دانەیی ئوممێدی نیشان دام
دین و دڵی لێم برد و ئەڵێن بێدەسەڵاتە
ئەو بێدەسەڵاتە کە دەسی زوڵمی درێژە
بۆ بردنی شادی دڵم ئاشووبی وەڵاتە
گەر سەروە فیدای قامەتی ڕەعنایی ئەتۆیە
وەر عیشوە و نازە خەدەمەی حوسنی ئەداتە
ئەو زوهرەجەبینە کە مەهی بەدری غوڵامە
ئەو زەهرە کە گوفتاری وەکوو نوقڵ و نەباتە
بۆ من بووەتە مایەیی ڕەنج و غەم و زووخاو
تاهیر چ دەڵێی زەهر نییە و ئاوی حەیاتە

پەراوێز edit