ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٨٢. بژی یانەیی سەرکەوتن و سەر بەرزییی کوردان
بژی یانەیی سەرکەوتن و سەر بەرزییی کوردان
بە دایم شاد و سەربەرز بی هەتا دەوران ئەکا دەوران
لە گەل دەر کەوتنی ناوت هیوای سەر کەوتنی کوردە
کە چونکە تەمبەڵی حوڕی و قەڵایی عیلم و عیرفان
لە زوانی خۆم و کوردستانەوە عەرزت ئەکەم «یانە»
بڵند و پاک و سەر بەرزیی، خووا پیرۆزت کا لێمان
هەموو فەخرت ئەکەین پێوە کە چونکە فەخری کوردانی
بە سەر بەستی دەوامی تۆیە پێویستمان لە لای یەزدان
لە سەر کورد گشتی پێویستە بە هەر ڕۆژێ کە ناو نریاین
بە جەژنی ناو بەرن، بەو ڕۆژە بێژن جەژنی کوردستان
بۆ یانەی سەرکەوتن

پەراوێز edit