ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٧٤. ئەی چەرخی فەلەک چەرخی نیل ڕەنگ
ئەی چەرخی فەلەک چەرخی نیل ڕەنگ
ئەی بەحری مەینەت پڕ پەیچوونەی ڕەنگ
بە خوا دەمێکە سەرم سوڕماوە
شێت و عەوداڵم بە ئەم سەوداوە
بۆ لێل هەموو کەس شەرت و قەول ئەکەی
لە گەڵ هیچ کەسێ ئە سەری نابەی
بۆ هیچ کەس لە سای تۆ نەحەساوە
بۆچ بۆ هیچ کەس خێرت نەداوە
بۆ چی نازانی بێ قەول ڕوو ڕەشە
لە ڕەحم و بەخشش خودا بێ بەشە
ئەگەر ئەپرسیت شەرەف وەفایە
درۆزن ڕوو ڕەش دەرگای خودایە
بێ شەرت و پەیمان وەک سەرسەرییە
ڕوو ڕەشی دیوان پێغەمبەرییە
نجاة فی الصدق تەماشا بکەی
لەم بێ شەرتییە زوو حاشا دەکەی

پەراوێز edit