ئەی فەڵەک تا کەی بە سۆبی هەر وەکی زامانی دڵ
پێم بڵێ تو بی خوا تۆ کەی ئەکەی دەرمانی دڵ
کافری حەربی ئەگەر چاوی بە حاڵی من کەوێ
یا وەکوو بێت و ببینێ شیوەن و گریانی دڵ
ئاگری تێبەر ئەدا شەرت بێ شەرارەی دەردەکەم
ناوی جەرگی هەڵ ئەقرچێنێ کزە و ئەفغانی دڵ
چی بوو ئەم دەردە کە دووچاری منی بەدبەختی کرد
بۆ چی دوایی هەر نەهات خوێناو و زوخاوانی دڵ
ڕوو لە هەر لایە ئەکەم من بۆ دەوایی زامەکەم
بەل یەکێ بیکا عیلاجی دەردی بێ سامانی دڵ
هەر دەڕوانم تێک شکاوە قفڵەکەی دەرگای نەجات
داد لە دەستی بەختی شووم و نەحسی بێ ئامانی دڵ
بۆ یەکێکی تر وەکوو مینە لە ژێر ساتا نەبوو!
جەرگی سوتابێ بە کسپەی ئاگری سووزانی توو