ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٥١. ئەوا من مردم مچە چاوەکەم
ئەوا من مردم مچە چاوەکەم
وەسیەتی بێ بۆ برا لاوەکەم
ئەپرسی ئەسباب وەسیەت کردنم
یا چ دەردێکە دەردی مردنم
برا گیان ئێش و دەردم ئەمەیە
بۆ تۆی ئەنوسم باقی گەمەیە
زام و ئەوگاریم لیسی تێڵایە
بەم ئیشە قەدقەد دڵ گەل وەلایە
کوشتەی شمشێری دەسی بێگانەم
جگەر بڕاوی ئەم نیشتمانەم
ئەوا من مردم برا خاسەکەم
نووری بینایی دیدە ڕاسەکەم
لە ئینتقامم خۆت غافڵ نەکەی
بۆ پارە و تەماح حەق باتڵ نەکەی
حوببی حەق سەندن هەر لە بیرت بێ
ویردی زوان و دەرسی بەرت بێ
هەق سەندنی من بە دینار نییە
یا ژنی شۆخی شەدەلار نییە
هەق سەندنی من دەفعی بێگانەس
مافی تەواوی ئەم کورد زوانەس
کوڕێکی ئەوێ وەتەن ئازا بێ
بە هەرد و بەردی خاکی ڕەزابێ
وەتەن پەروەر و دوور لە شەخس بێ
میللەت خوابێ و بێ وای نەفس بێ
ئامۆژگاری بۆ مستەفا بەگی برای

پەراوێز edit