ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٣٥. یەن وە تیغ ئێش حەمە دڵ خستەن
یەن وە تیغ ئێش حەمە دڵ خستەن
وە مەرگی «ئافتاو» وێنەی مار گەزتەن
وە ئەو ڕەنگ گرپەی ئێش جەرگم سوزنا
سەر تا پای ئازام یەک یەک ڕێزنا
قرچە و بزیسکە و گرپەی جەرگەکەم
هەردەم پێم ئەدا سزای جەرگەکەم
بەرمیۆ کزەی هەناسان سەرد
جە تۆی زوخاوان دڵەی پڕ جە دەرد
نەمەندەن تاقەت و توانا و تاوم
چون سەیلەن ئەسرین خوێناوی چاوم
وێنەی بای سەبوون بدا وە بێخ بەن
وەو ڕەنگ تاوتان سینە و گیان و تەن
کارێ پێم کەردەن مەرگت جوانانم
غەیرەز زاری و شین نیەن دەرمانم
واچە بە کۆ بان کۆمەڵی یاران
هەر یەک تەرفەنەی سوقاقی شاران
گەلێ بگێرۆن وە کزەی ماڵۆ
خاس خاس شیوەن کەن وە تاڵە تاڵۆ
تو خوا مامە گیان واچە با کۆ بان
وە کسپەی جەرگۆ لێل من بواچان
ئەیڕۆ یە ناڵەی دڵ ئەوگارانە
ئەیڕۆ یە شیوەن مەرگی یارانە
ئەیڕۆ یە کزەی سیا بەختانە
دەنگی ڕۆڵە ڕۆی زامان سەختانە
ئەیڕۆ بەر لە من شێویا ڕۆڵەڕۆ
ڕیشەی دڵ خۆشیم کێشیا ڕۆڵەڕۆ
قەڵای ئامانجم ڕووخیا ڕۆڵەڕۆ
لە پڕ تاراجم کریا ڕۆڵەڕۆ
تاڵی دڵشادیم بڕیا ڕۆڵەڕۆ
پشتی غیرەتم شکیا ڕۆڵەڕۆ
سەرتەلی باغم بڕیا ڕۆڵەڕۆ
خۆشی دەماغم سەنیا ڕۆڵەڕۆ
هومێد و هیوام سووتیا ڕۆڵەڕۆ
نیشاتم لە گیان چنیا ڕۆڵەڕۆ
ئەیڕۆ چناری قەد کریاگم ڕۆ
دوو خەڵفی نەوتوول تازەباوم ڕو
دوو سەروی سالار جوانی باغم ڕۆ
جووتێ گوڵغونچەی بۆی دەماغم ڕۆ
ئەیڕۆ دوو لیمۆی زەرد و کاڵم ڕۆ
جووتێ کەوبازی ڕشتە خاڵم ڕۆ
ئەیڕۆمەن حەمەی شەمقار ڕەنگم ڕۆ
ئەیڕۆ ئافتاوی شۆخ و شەنگم ڕۆ
شووم و سیابەخت هەر من حەمەم ڕۆ
ئاخر شەڕ، زام سەخت، هەر من حەمەم ڕۆ
مل شکیا و لە بان خوسرەو گیانم ڕۆ
وە ژان پلکیا و ئافتاو خانم ڕۆ
ئیتر داغ نەدا دڵت وەی داخە
نەشکێنی دەماغ گەورەم وەی ئاخە
شینی «حەمە»ی کوڕی مینە جاف و «خەسرەو»ی کوڕی داود بەگی مامی

پەراوێز edit