ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٧٧. چوویتە کوێ ئەی نازەنین ئەی ئاهوویی دەشتی خەتا
چوویتە کوێ ئەی نازەنین ئەی ئاهوویی دەشتی خەتا
چوویتە کوێ ئی دڵ شکەن قەد عەرعەری باڵا عەلەم
چوویتە کوێ ئەی دیدەمەس ئەبرۆ هیلالی یەکشەوە
تاووسی خولدی بەرین ئەی بەدری بورجی چواردەهەم
قامەتت سەروی دڵارا لەنجەکەت قومری خەرام
ڕوومەتت خورشیدی ڕەخشان و جەمینت جامی جەم
چوویتە کوێ ئارامی گیان و مایەیی خۆشی و سروور
ئەی فیراقت دەردی کاری و جێگەیی ئەنواعی غەم
موددەتێکە دڵ بە ئێش و دەردی دووریت موبتەلاس
ئیستە کە وام لە ویساڵا نووری هەر دوو دیدەکەم
دەک بە خێر تۆ عەزیزم ڕەببی هەر خێر بێتە ڕێت
مینە ئاسا من ئەڵێم بێ تۆ نەمێنێ ڕۆحەکەم

پەراوێز edit