ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٧٥. چاوەکەم سوێن بە چاوانت شێت و وێتی خاڵی تۆم
چاوەکەم سوێن بە چاوانت شێت و وێتی خاڵی تۆم
هەردەگێڵ و ڕوو بە چۆڵ و وێڵی چاوی کاڵی تۆم
گەر دەپرسیت بووم بە مەجنوون کەوتمە ڕووی دەشت و کەژ
چونکە جانا هۆش نەماوی بازن و خڕخاڵی تۆم
مردنم ژینم وەکوو یەک تێتە پێش چاو ڕۆحەکەم
ئەو سەعاتەی دوور لە تۆ بم دولبەرا بەدحاڵی تۆم
وا بە عوریانی ئەسووڕێمۆ لە سەر کۆڵانی شار
دڵ شکستە و خەستە جەرگی ناوقەدی شمشاڵی تۆم
بولبول و من هەر دوو هاودەردین لە زاری و شیوەنا
ئەو زەدەی ڕەنگی گوڵ و من شێتی لەعلی ئاڵی تۆم
قومری ئاسا ناڵەناڵم کەوتە ناو ئافاقەوە
ئەی نیگارا دڵ بە خوێنی قامەتی نەوهاڵی تۆم
گەر بە ئاری عەشقەکەت دولبەر بسووتێم دوور نییە
چونکە وەک پەروانە قوربان من پەشێو ئەحواڵی تۆم
دولبەرا تۆ بی و خوا سادەی مەدە فەقیانەکەت
چاوەکەم بەخوا هیلاکی بازن و خرخاڵی تۆم
پێم ئەڵێن مینە وەفا لەو شۆخە ئوممێد ناکرێ
گوڵ بەدەن سەد جار بڵێن سەنعا سفەت عەوداڵی تۆم

پەراوێز edit