نیشانەی زەلزەلەی مەحشەر سەعاتێکە لە دونیادا
کە ئەو نازارە ڕووبەندی ڕووەو مەشریق لە ڕوو لادا
ئەوی وا ئەهلی عیرفانە هەمیشە دەس بە قورئانا
دەڵێت ئەو شۆخە ڕۆژ و شەو سیا چارشێو بە سەردادا
بە ئیمای نیم نیگای نازی بە سیحری چاوی غەممازی
وەها مەعلووم ئەکا نیازی لە گەڵ ئەرواحی شەیدادا
بە پەیکانی موژەی تیری بە دوو ئەبرۆیی شمشێری
ئەبێ بیکا بە نێچیری هەر ئەووەڵ سەردەسی ڕادا
کە چاوم کەوتە ناو چاوی دڵم کەوتە ئە تۆڕ داوی
غەرەز فەوتاو نرا ناوی وەکوو غەرقێ لە دنیادا
لە لای ئەگریم ئەناڵێنم بە دەم ئێشۆ ئەناڵێنم
بە ڕوو بەرپێی ئەماڵێنم کە ڕووم تێکا چی ڕووی بادا
وەکوو مەجنوون بە ڕووی زەردۆ مەکانم وا بە سەر هەردۆ
دەپلکێمۆ بە دەم دەردۆ لە کێو و شێو و سەحرادا
بە حەڵقەی پەلکی پێبەستم بە تایی زوڵفی سەییادا
وەرە مینە دەخیل چارێ ئەگەر بێت و نەکەی کارێ
دەسووتێم هەر وەکوو پووشێ لە کوورەی ئاری حەددادا