لە بیست و چواری مانگی قوربانا
لە سەعات حەوتی پاش بەر بەیانا
بەخشی لە خەزنەی بەخشینی خودا
بە یاری بەختی بەرزەوە هیوا
باوکی هاتە لام دەم بە پێکەنین
مێژووی بۆ دانێم زۆر جوان و شیرین
وتی پێم پیری زۆر مێژوو زانی
گوڵباغ و شەوبۆ بە مێژووی زانی