ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٣٨. قەڵای سەر بەرزی کورد و کوردستان
قەڵای سەر بەرزی کورد و کوردستان
شێری سەر شاخی وڵاتی بابان
پەنا و پشتیوان کوردی موعەییەن
داواچی تۆڵەی خوێنی کوژیاوان
بەرز و سەربەرزی گشت ڕەگەزی ماد
ڕازێنەرەوەی مێژووی کوردزبان
سوپا سالاری لەشکری بەسرا
شکێدەر وە ڕووس لە بانە و بۆکان
ڕەنگ کەری دەشتی بەر دەرزەن وە خوێن
سەرکردەی تیپی لەشکری بازیان
حەق سێنی ڕۆژی بەردەرکی سەرا
کە شەشی ئەیلوول قەتڵوعام کران
پڵنگ چنگ وە خوێن ڕۆژی ئاو باریک
شۆڕەسوارەکەی چیا و هەردە و خان
قڕ کەری ئۆردووی خوێنمژی دوژمن
لە زلێو و کەناری و کەناروێ و چوارتا و چنگنگیان
وە خوێنی دوژمن ڕێی سوور سووراو کەر
نو غرۆ کەری تیپ کەڕنێل کامران
بە مەلیکی کورد بە ساحێو ئاڵا
شێخ مەحموود نووسی مێژوو لە دەوران
بۆ شێخ مەحموود

پەراوێز edit