ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٢٦. شەوێ پڕ لە کەیف هەر وەک شەوی عید
شەوێ پڕ لە کەیف هەر وەک شەوی عید
پڕ شەوق بوون بە نوور موشتەری و ناهید
لە جوانی و فەزای ئەو شەوەی پڕ نوور
هەلگیرا دەرگای خەزێنەی غەفوور
گریا بە خەڵات خەڵاتی شاوار
لێل سوپای بەخت و سەعادەت سەردار
بە کەیف و سروور بە خۆشی و شادی
فریشتەی ئەکرد موبارەک بادی
مێژووی کرد وەلێ بە زەوق و دەماغ
مێژووی بە بسولە و سمنە و گۆڵەباغ
لەدایکبوونی سەرداری داود بەگ

پەراوێز edit