کاک دلاوەر نامەکەت هات خوێنرایەوە بێ کەدەر
جاش کراوەی تازە بوو کەی خوا نەناسەی بێ سەمەر
گەر بزن کلکی خورێ، نانی شوانی خۆی ئەخوا
جا بزانە چی بە حاڵت کەم نەوەی ماڵومی کەر
کاکی خۆت ئەتوانێ سک پڕ کا نموونەی زۆر هەیە
تۆ نەوەت هێشتا نەدیوە نێرە مووکەی بێ هونەر
بێرە لام تەعلیمت دادەم بەڵکوو باش فێرت بکەم
تا لە پاشا بە سەهلی ڕۆڵەیە بێنێتە دەر
ئەو حەلەش گەر گوێزەبانەی بۆ بکەی مانع نییە
بۆ چی یادت چۆتەوە - - لە ڕێگای سەنگەسەر
سا ئیتر واز بێنە لادە تۆ لە حیلمی چاوەکەم
دەک سیا ڕوو بی لە عاستم - - - - - - ەر