ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
٣٠. پرسیم لە پیاوێ زۆر بەساڵاچوو
پرسیم لە پیاوێ زۆر بەساڵاچوو
بە چی زۆر ماوی عومرت درێژ بوو
وڵامی دامۆ پیری خۆش زوان
بۆمی بەیان کرد بە شێوەی جوان
بە گەرمای هاوین بە سەرمای زستان
تێری و برسیەتی لەلام بوو یەکسان
هەرچیت بە سەر بێ تۆ گوێ مەدەرێ
بوون و نەبوونی خۆی تێئەپەڕێ
من هیوام وایە لە لاوانی نوێ
ئەم وتارەم باش بگرنە گوێ
ئەر بتانەوێ بژین خۆشنوودی
لە دڵ لابەرن کینە و حەسوودی
حیلمی ئەمەی وت باش گوێت لێگرن
بە خۆشی ئەژین تا وەکوو ئەمرن

پەراوێز edit