ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
لای خوداوەندی شیرینی جوانی
ملکەچ وەستابووم بە پەرێشانی
بە دڵی پاک و سەری بێ غوروور
ورد ئەبوومەوە لە جوانی پڕ نوور
لەپڕ شەماڵێ هەڵی کرد لە من
هات دای لە هەستم بردی شنەشن
بۆ ناو ئاسمانی بیری بێ پایان
فڕاندی ساتێ لێی نەگرت وچان
ئێستە لەوێدا کەوتووەتە شادی
مەستی دڵداری و نەشئەی ئازادی

پەراوێز edit