ئاڵەکۆک

تاهیر بەگی جاف add_a_photo
تاهیر بەگ دیوانی تاهیر بەگی جاف
٢٥. نەماوە شاری بابل چاهی هارووت
نەماوە شاری بابل، چاهی هارووت
لە کوێ خوێندوویە ئەفسوون، چاوی جادووت
دەڵێی تۆراوە قیبلەی ئاشقانت
کە ئەمڕۆ کەچ بووە میحرابی ئەبرووت
وەکوو مەرجانی ئاڵە ڕەنگی ئەشکم
لە تاو ڕوخساری لەعل و لێوی یاقووت
مەکە مەنعم لە شەهدی لێویی ئاڵت
دەزانی خۆ کە کەس ناژی بە بێ قووت
عەجەب سیڕڕی لە ئەبرۆتا بەیانە
موخالیف پێکەوەن هەم تاق و هەم جووت
وەرە تاهیر مەبەستە دڵ بە دونیا
بە زاهیر جوان و، باتین پیر و فەرتووت

پەراوێز edit