سەلامی من لەسەر تۆ بێ گوڵی گوڵزاری ئالانی
منی بولبول نەما سەبرم دڵم کەوتە پەرێشانی
بە وەسڵت گەر نەکەی دەرمانی زامی قەلبی مەغموومم
لە کوورەی فیرقەتا ئەمرم وجوودم زوو ئەبێ فانی
بە تاڵی خۆت بکە شیرین، عەزیزم تێ بکە بەسیە
لەبۆ ئەم نەوعە ئیسقامە ئەتۆ مانەندی لوقمانی
لەبۆ ئیکمالی بەزمی خۆت ئەبەد ڕەحمت نەبوو قوربان
کە سووتا جیسم و دڵ مابوو، ئەویشت کردە بوریانی
سەعیدا بۆچی ناپرسی ویساڵیت بوو، ئەویش سووتا
لە جادەی کافری لادە، وەرە سەر ڕێی موسوڵمانی
براکە لێرە من شەکر و ئەتۆ کاکوڵ لەوێ بێنە
وەرە ئێرە دەبا بگرین، زەمانی ڕەندانی