ئەگەر عەبدی حەییی زولجەلالی
مەژی نادان و هەرزە و لائوبالی
بە ئەمری شەرعی پاکی مستەفایە
ئەگەر پێویستی بۆ نەجمەی عالی
سەحەرخێز بە لە بۆ تاعەتی مەولا
بەجێ بێنە ئومووری لایەزالی
چلۆن تەسدیق ئەبێ عەبدایەتی تۆ
کە بۆ دنیا هەمیشە پڕ مەلالی
لە قاپی حەزرەتی باری و ڕەسووڵا
ئەوەندە ڕووڕەش و هەم بێ کەمالی
مەگەر تا ماوی بگری و لە قوڕ سەر نێی
بە مەخجووڵی شەو و ڕۆژ هەر بناڵی
عیلاجی خۆت نەکەی ئیمڕۆ بە تۆبە
نەجاتت زەحمەتە ئاخر ویساڵی
تەماشاکە سەگی ئەسحابی کەهفی
حەقیقەت سەگ بوو چون خێر بوو مەئالی
لە دنیا و قیامەت ئاشکرایە
سەدی وەک تۆ گەلێ خۆزگەم بە حاڵی
فلاتغضب علی یا الهی
و لا تسألنی الا بالنوالی
فلاتطردنی من أبواب جودک
و ولاتنهرنی عند ارتجالی
ترجم بی فأنی مستحق
برحمکت بعد موتی سر حالی
شەهیری خاس و عام تۆ کە ئیمرۆ
لە فیسق و ڕووڕەشیدا بێ میسالی
وەلی لاتقنطوا من رحمة الله
ئەکا مەسروور دڵی مسکین و والی
دڵت زۆر خۆش بێ بەم ئەشعارە تازە
هەموو وەک گەوهەر و دوڕڕ و لوئالی
ویساڵی قەت مەبە مەئیووسی ڕەحمەت
لەلا خۆت تۆش سەگی ئەسحاب و ئالی