ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٧٧. سەیری ئەم دونیای عەجووزە خۆی لە من چۆن کردە بووک
سەیری ئەم دونیای عەجووزە خۆی لە من چۆن کردە بووک
هەر وەکوو دوختەر بە حیلە دەستی کردە نووکەنووک
بۆ فریبی جاهیلان خۆی وا موزەییەن کردووە
هەر وەکوو قەحبە عەجایب ڕەنگی خۆی کردە گوڵووک
حەسرەتا تووشی مەبن هەر وەک تەلیسمە مەکری ئەو
هەر کەسێکی کەوتە بەردەس کردی ڕیسوا و چرووک
سەیری سوڵتانانی چەرخە - - - - - - -
- - - - - باریک بوون لە دەس ئەودا چو دووک
ئاسمان حەییاک و دونیا هەر وەکوو پێچاڵی قووڵ
عالەمیش لەم بەینەدا سەرگەشتە بوون هەر وەک مەکووک
لەشکری ئیسلامی شادی وا بە تەییارەی عەدوو
گشت لە کۆیی بێکەسیدا کەوتوون عوریان و سووک
وا بە بادی غەم چرای عەیشم عەجەب پەژموردە بوو
دەورەیان لێ دام غەم و هەم هەر وەکوو جەیشی مولووک
سەیری ئەشکی من وەکوو باران و چاویش هەور و بەرق
لەم تەم و هەور و مژە ئەمڕۆ سەما نادا برووک
تێفکرە لەم ساحەتی دونیا و لە ناوی ئەم عالەمە
من لە دەست چێووکی غەمدا بێقەرارم وەک هەلووک
ئەی ویساڵی توێشەیە پەیدا بکە تا فرسەتە
تا نەکەوتوویە هەلاکەت بگرە پێش ڕاهی سلووک

پەراوێز edit