ئەلا ئەی ساقیی بەزمی حەیاتم
ئەلا ئەی موڕشیدی ڕێگەی نەجاتم
ئەلا ئەی باعیسی ئارامی جانم
ئەلا ئەی مایەیی نەفی و سوباتم
ئەتۆ لەم ناحیە بۆ ئێمە شەمعی
وەکوو پەروانە ئەمنیش موبتەلاتم
ویساڵی ئارەزووی بوو بۆ مولاقات
وەلی ڕۆژ بوو بە مانیع گەر نەهاتم
***
عەزیزم نووری چاوم عەلی یەفەندی
خودا بۆت زیاد بکا پایەی بوڵەندی
لە بێشەی ماوەتا وەک شێری مەستی
لە بەزمی چاییا تیمسالی قەندی
لەبۆ ئیفای وەزیفە خۆت لە ماوەت
شوکر سوڵتەت هەیە بێباک و ڕەندی
ئیلاهی بۆ ویساڵی هەر بمێنی
شوکر پیاوێکی باش و بێ وەزەندی
***
ئەلا ئەی نووری چاوی... ئەغیار
لە باغی ماوەتا تۆی وەردی بێخار
ئەوا ناردم کەڵەشێرێ بە دیاری
بە ڕەنگ مانەندی تاووس کەبکڕەفتار
کلیلی چاکە بۆ مانگایی ئەعدا
لە مەیدانا میسالی شێری هوشیار
ویساڵی هەر ئەوی بۆ ناردی بۆ تۆ
قوبووڵی کە ئەتۆش وەک دوڕی شەهوار