ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٤. دڵ لە حەسرەت چاوی نازارە کە وا زاری دەکا
دڵ لە حەسرەت چاوی نازارە کە وا زاری دەکا
هەر وەکوو سەیدەر ڕەقیبیش دێ برینداری دەکا
نەوعی ئاهووی سر کە ئەسڵەن دەفعەیە بۆم ناگیرێ
وەک غەزالەی بەڕ لە دەشتی غەفڵەتا یاری دەکا
مەودەتێکە ون بووە لێم قەلبەکەی غەمدیدەکەم
تازە بیستوومە لە باغا کەسبی عەتتاری دەکا
وا بە سەهلی تێمەگەن دەردی گرانە عاشقی
هەر کەسێ بێ تالیبی بێ، زوو گرفتاری دەکا
دڵ وەها تالیب بە قەترەی نێو دەهانی دولبەرە
نەوعی بولبول تا سەحەر بۆ غونچە گوڵ زاری دەکا
گەر ببەخشێ شوعلەیێ بۆ دڵ بە چاوی مەرحەمەت
ساعەتەن پەروانەئاسا خۆی فیداکاری دەکا
دڵ کە میحنەتکێشە قوربان وا فەقیر و سابیرە
ئەییوب ئاسا حەمد و شوکری حەزرەتی باری دەکا
ئاگری هیجرانی دولبەر سینەیی کون کردووم
بەرقی حیرمان خوێن لە چاوی عاشقان جاری دەکا
ئێستە گەر مەهجوورە لە من غەمزەدە یاری عەزیز
با عیشی بەدکار ببینێ ئەو کە بەدکاری دەکا
هەر کەسێ بەدکاری ئیشە یا خودا کوێر بێ و زەلیل
هەر وەک سەگ عاشقی شەیدا لە دڵدار دەکا
ئەی موسڵمانان ویساڵی شێت بووە بۆ لەعلی یار
هەر وەکوو مەجنوون لە کێوان مەشقی ئازاری دەکا

پەراوێز edit