ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٣٨. وەرە ئەی دولبەری مەهوەش لە باوەش کە منی سەرخوەش
وەرە ئەی دولبەری مەهوەش، لە باوەش کە منی سەرخوەش
هەتا ماوم لە دنیادا لە وەسڵت با نەبم بێ بەش
ئەسیری زوڵفی تاتاتم، فیدایی بەژن و باڵاتم
وەرە با دەس لە مل یەک کەین، بە دڵشادی و بە ڕوویی خوەش
ویساڵی زار و پڕ زارە، وەکوو بولبول لە گوڵزارە
لە ئەمری دەرمەچۆ یارا وەکوو تەوسن مەبە سەرکەش
وەرە ئەی با لەبت شەککەر، ئەمن لاولاو و تۆ عەرعەر
لە یک ئاڵێین لە پێ تا سەر، ڕەقیب با کوێر ببێ ڕووڕەش

پەراوێز edit