ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
١٣٣. موحەققەق بوو لە عالەمدا وەرن یاران بە مەردانە
موحەققەق بوو لە عالەمدا وەرن یاران بە مەردانە
شەهی عەبدولکەریم نائیب مەنابی پیری گەیلانە
دڵی عالەم مونەووەر بوو بە دنگی کۆسی ئیرشادی
ئیلاهی بەرقەراری کەی لەبۆ ئەم گشت مریدانە
بحمد الله تەریقەی قادری ئەمڕۆ بە لوتفی ئەو
بووە ئەحیا بە یەک دەفعە موقابیل ڕەسمی جارانە
عەجائیب مورشیدی چاکە، لە ئەفکاری بەدی پاکە
لە قسەی خەڵقی بێباکە، غەریقی بەحری عیرفانە
بە خووبی یۆسفی سانی، بە هیممەت قوتبی ڕەببانی
لەلای جەهر و نیهانی وەکوو یەک هەر نومایانە
سەخاوەت حاتەمی تائی، شوجاعەت خالیدی غازی
بە حیکمەت ئیبنوسینایی، فەساحەت شوبهی سەحبانە
لە سیدقا میسلی سەدیقە. لە عەدلا ئیبنی خەتتابە
لە عیلما شێری کەڕڕارە، لە حیلما شوبهی عوسمانە
عوموومەن پیری ئەم وەقتە لە ئیرشادی پەرێشانن
کە عالەم وا بە یەک دەفعە بوون مەجزووب و دێوانە
کەسێ مەعلوولە ئەمڕۆ کە بچێتە ژێر کەمەندی ئەو
کە لوتفی ئەو لەبۆ دەردی گونەه دەرمانی لوقمانە
بریقەی بەرقی ئیرشادی هەڵی گیرسان سیراجەددین
لە تەئسیری حەدیسی ئەو هەموو عالەم موسوڵمانە
لە دونیا مورشیدی کامیل ئەوە بۆ حەللی هەر موشکیل
ئەوە لوقمانی دەردی دڵ گوڵی فیردەوسی ڕیزوانە
عەسای لوتفی دەکا شەققی یەمی عوسیان لە بۆ خەڵقی
خۆتان ڕاهی کەن ئەی عالەم لەنێو ئەم بەحری نسیانە
چ حاجەت تۆ بەیانی کەی ویساڵی فەزڵی ئەو شێخە
دیارە کەشفی ئەو پیرە وەکوو خورشیدی تابانە
بۆ شێخ عەبدولکەریمی گەیلانی

پەراوێز edit