برا هەر چۆنێ بێ دەورانی ناپاک
بە ناچاریت ئەبا ئەتخاتە ژێر خاک
لە دەستی مەرگ خەلاسیت نابێ هەرگیز
ئەگر شوێنت بگاتە ئەوجی ئەفلاک
وەرە بۆ تەجروبە سەر دینی ئێمە
لەڕێی حەق گرتنا هیچ نابی غەمناک
بە زاری و شینەوە هەڵسە درەنگە
بفەرموو ڕوو لە قاپی شاهی لەولاک
گوناهێ کە کردووتە لە دونیا
لە کۆڵت دائەماڵێ گشتی سەرپاک
وەرە ناو کۆڕی یاران و حەریفان
بە دەستووری ئەوان بێ ترس و بێ باک