جەوانم وا دڵی گرتووم سەبووریت
هەتا کەی من هەر بناڵم لە دووریت
نەخۆم تەفرە بە لوتفی پەنج و دوو ڕۆژ
ئەزانم ئاخری لێشم ئەبووریت
ئەزانی دەرد و بۆ چی لێم ئەپرسی
کە بۆچ وا زەرد بووە گۆنایی سووریت
هەموو دونیام لە لا بۆشە بەقوربان
ئەگەر ڕۆژێ ببینم ڕوویی حۆریت
بە دەستی جەورەوە گەر ببینێ حاڵم
لەناو غەم مامم و تۆیش دائیم مەسرووریت
ئەزانی کێ منی کردە شیعە مەزهەبی
ساحەی سەر جەبینت، بەردە مۆریت
خوا خوامە جەوانم تاکوو ماوی
لە دونیادا بەخۆشی ڕابوێریت
نیازت ڕەحمە بۆ حاڵی منی زار
لە عەزرەت چاوی تۆ نەمرم لە دووریت
کە وا بوو تاکوو ماوی ناوێ دەر کە
- - - - - - - - - - یت
کڵاوێکی بەڕەحمەت بوو لە سەر کە
گوناهم چی بوو با لێشم ببووریت