ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٩٤. چلۆن قابیل نییە تەنها شورووعی قەتڵی هیتلەر کەم
چلۆن قابیل نییە تەنها شورووعی قەتڵی هیتلەر کەم
وەهاش نابێ لە داوی پەرچەمی یارا دڵم دەرکەم
لە دەس تانەی ڕەقیبان مات و داماوم نییە چارەم
ئەبێ یا تەرکی عەشقی تۆ بکەم یا هەردوو گوێم کەڕ کەم
موتاڵای خەتتی نەوڕەستەت بەمن قەت ناکرێ گیانە
مەگەر عیلمی لەدوننی من بە جارێ حیفز و ئەز بەرکەم
لە کونجی بێ کەسیدا شەو کە یادی وەسڵی تۆ سەرکەم
لە خۆشی خۆشییا وەختە کە بفڕم باڵ و پەڕ دەرکەم
ئەگەر بۆم دەست بدا ماچی دەمی تۆ گیانی شیرینم
خەجاڵەت بم لە حەشرا گەر تەمەننای ئاوی کەوسەرکەم
دووچاوم هەڵئەکۆڵم با نەبینن تاقی ئەبرۆی تۆ
بەبێ جێ بۆچ دڵم دووچاری زەربەی شیر و خەنجەر کەم
مەحاڵە دیارە تەخسیری پەری ناکا بەنی ئادەم
کەمالی بۆ چی بێ جێ من تەمەننای وەسڵی دلبەرەکەم!

پەراوێز edit