وەختی وەسڵی ئەو پەریزادە وەها بێ حاڵ ئەبم
هەروەکوو فێ دار ئەگەر بێ و گفتوگۆ کەم لاڵ ئەبم
گیانی شیرینم ئەکەم قوربانی ئەو شۆخە کەچی
هێندە بەدبەختم هەتاکوو بێم لە لای هەر تاڵ ئەبم
یار وتی پێم خامی عەرزم کرد لە بۆتەی عەشقتا
شەرتە جانا خۆم بتاوێنم هەتاکوو قاڵ ئەبم
بێ وەفایە گوڵ هەموو دوو هەفتە ڕووی خۆی دەرئەخا
من لەمەولا عاشق و مەجبوری دڕک و داڵ ئەبم
نەوجەوانان هێندە ئولفەتیان بە من داوە کەمال
سەیری کە بەم پیرییە هەرتاکوو بێم منداڵ ئەبم