تاکوو ئەو ڕۆژەی لە سەنگی سەختی ئەلحەد سەر ئەدەم
زەحمەتە داوێنی یاری مەهجەبین چۆن بەرئەدەم
مانگ ئەوا گیراوە وەک حەمدی ئەڵێ تا بەر ئەبێ
«هەر لە تەشتی سینەیی زامار و تەپڵی سەر ئەدەم»
تۆ کە شاهەنشاهی موڵکی حوسنی ئەمڕۆ چاوەکەم
وا منیش ئێستا سکەی جوانیت لە زیو و زەڕ ئەدەم
عەشقی تۆی گەر تیا نەبێ کەللەم بە شەق کاسی ئەکەم
تۆی نەبێ تێدا دڵم بەر نیشتەر و خەنجەر ئەدەم
خاکی بەردەرگانەکەت گەر مەسکەنم بێ گیانەکەم
من ئیتر هەر شەق لە تەخت و ئەفسەری قەیسەر ئەدەم