ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٧٨. بەرامبەر تاقی ئەبرۆت ڕوو لە میحرابی دووعا ناکەم
بەرامبەر تاقی ئەبرۆت ڕوو لە میحرابی دووعا ناکەم
دوو چاوی مەستی نازت شاهیدن من کاری وا ناکەم
تەماعکاری و ڕیایی عەیب و بێ نامووسیە بۆ پیاو
ئەگەر تاجم لەسەرکا، قەت ڕیا بۆ پادشا ناکەم
وەفاداری لە لای من فەڕزە تا ماوم لە دنیادا
لە پاش مەرگیش لە ڕۆژێ مەحشەرا تەرکی وەفا ناکەم
سەبا نەختێ لە تۆزی خاکی ڕێی بۆ من ئەگەر بێنیت
ئیتر بۆ چاری ئێشی چاوەکەم داوای دەوا ناکەم
لەگەڵ گەلما کەمالی گەر خیانەت کەم قوڕمساغم
لە دونیا و قیامەت ڕووڕەشی قاپی خودا ناکەم

پەراوێز edit