تانیا تەنیا تۆی مایەی ژیانم
هەر تۆی تەسکینی و ئارامی گیانم
ئەم جەژنە شادیت لە من کرد بە شین
بە خوا حەیفت کرد شۆخی نازەنین
لە جەژنا دوژمن خۆ لەگەڵ دوژمن
گەردن ئازادی ئەکەن تەنیا من
لە بەدبەختیمە لێم زویر بووی گیانە
ئەوە کەی شێوەی وەفای ئینسانە؟
جەژنە پیرۆزە و خۆشی و دڵشادی
دەست لەمل کردن گەردن ئازادی
خۆ بۆ من نەبوو بێ وەفا دلبەر
داوێنت ئەگرم لە سارای مەحشەر