ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٣٥. چەرخی کەچڕەوئیشی سەیرە چاوەڕوانی هەل ئەکا
چەرخی کەچڕەوئیشی سەیرە چاوەڕوانی هەل ئەکا
دائیما کاسەی سەری کیسرا بە کاسەی کەل ئەکا
کاری دنیا ئێستە گۆڕاوە هەمووی تێ ئەفکرم
مەشقی نووسین هەر بە کوێر و غار بە ئەسپی شەل ئەکا!
فیکە گەر دائیم برای بێت لێرە وا لەم عەسرەدا؟
کەشفی زەڕاتیش بە چاوی خێلی مام ئەحوەل ئەکا
سەر لە عالەم هێندە شێواوە ئەبینم جاهیلێک
نوتق ئەدا عەینەن لە میستەر ئێدن و چەرچەل ئەکا
من لە بیرم دێ کە تووتی خۆشەویست بوو سەیر ئەکەم
عاقڵی ئەم دەورە ئێستا حەز لە بووم و قەل ئەکا!
مامە ڕێوی مافی شێری لێ ئەدا کەیفی هەیە
شێری نەڕ وەک ڕێوی ماتە چاوەڕوانی گەل ئەکا
ئەم جیهانە سینەمایە دێت و ئەڕوا زوو بە زوو
شێتە هەرکەس یادی مازی و باسی موستەقبەل ئەکا

پەراوێز edit