ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٩. خەتی دا ڕوومەتی ئەی ماڵی وێرانم قەمەر گیرا
خەتی دا ڕوومەتی ئەی ماڵی وێرانم قەمەر گیرا
بە تیپی جەیشی هیندی کەعبە وا بێ شۆڕ و شەڕ گیرا
دڵی بردم بە ناز ئەو چاوە مەخموورانە سەرسامم
بە ئاسک بەچچەیەک چۆن وا بەسەهلی شێری نەڕ گیرا
نەبوو هەرگیز دەوای دەردی دڵم تا یاری بێ ڕەحمم
ئیجازەی دا لە لێوی بۆ عیلاجم گوڵ شەکەر گیرا
لە پێچ و تاوی داوی زوڵفی یارا حەپسە گەر عاشق
شەهی ئیقلیمی هیندە وا مەزانە بێ سەمەر گیرا
لە سینەمدا دڵم بەینێ بوو ون بوو بێ سەر و بێ شوێن
لە کۆی ئەو دلبەرە بێ ڕەحمەدا دوایی بە سەر گیرا
شکا بازاری قەندی میسر و بەلجیکا لە ناو کوردا
لە شیعری تۆ کەمالی شەککەر و قەند هێندە وەرگیرا

پەراوێز edit