تاقی کیسرا وا دەمی کردۆتەوە پێمان ئەڵێ!
دڵ بە دنیا خۆش مەکەن خەڵکە بەقای بۆ کەس نییە
تۆ دەگەز خامە کراست، کاتێ سبحەینێ ئەڕۆیت
خەم مەخۆ ئیمڕۆ کەوات گەر تاقە یا ئەتڵەس نییە
پشتت ئەشکێنێ عەزیزم باری قورسی زێو و زێڕ
لێی بخۆ سەرفی بکە ئیتر حەماڵی بەس نییە
شاهی لەولاکە شەفیعی ئێمە ڕۆژی ئاخیرەت
ئەحمەقە هەرکەس بڵێ؛ لەولاکە فەریارەس نییە