ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٥٣. هەتا دلبەر لەگەڵ عاشق نیگاهێکی نیهانی بێ
هەتا دلبەر لەگەڵ عاشق نیگاهێکی نیهانی بێ
ئەگەر پیریش بێ دائیم هەر ئەبێ تافی جوانی بێ
بەرامبەر تیرە بارانی موژەت خۆی ناگرێ ئینسان
هەزیمەت هەر ئەکا با ڕۆستەمی مازندەرانی بێ
ئەکەم ڕۆحم بە قەڵغان و سوپەر بۆت گیانی شیرینم
خودا ناکردە نەک بۆ تۆ قەزایی ئاسمانی بێ
مەحاڵە خێر ببینێ موددەتی عومری لە دنیا دا
ئەوەی دەرهەق ڕەفیقی بەد نیهاد و نانی نانی بێ

پەراوێز edit