ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٤٠. بە پوولێ نامەوێ مەحبووبەیەک دڵساف و خۆش ڕووبێ
بە پوولێ نامەوێ مەحبووبەیەک دڵساف و خۆش ڕووبێ
فیدای ئەو دلبەرەم من حیلە باز و توند و جادووبێ
دەخیلم وێنەگر کاتێ ئەکێشی شکڵی ئەو شۆخە
کەمێ وریا بە شێوەی چاوی مەستی با خەواڵووبێ
ئەگاتە چەرخی حەوتەم تای تەرازووی زوو لەبەر سووکی
لە دەعوای جوانییا هەرکەس لەگەڵتا هاوتەرازووبێ
بەسە بێ لوتفی ئەی بێ ڕەحم و مروەت خۆشت ئەیزانی
مەحاڵە گیان فیدایێکی وەکوو من ڕاستگۆت بووبێ
شوکور خەندەی دەمی زیندووی ئەکا دووبارە پاش مەرگی
ئەگەر ئەو نازەنینە بێت و بۆ سەر گۆڕی مردووبێ
بە کفنی ئاڵەوە شانازییە کاری لە مەحشەردا
کەمالی هەرکەسێ وەک تۆ شەهیدی تیغی ئەبرۆبێ

پەراوێز edit