ئەگەر غەم بێت بە جارێ هۆش و فامم یەک کەڕەت لابا
بەچاوی تۆ قەسەم مەیلت لە دڵما زەڕڕە لانابا
لە مەستان هەقیەتی تانە بدات سۆفی کە نەیدیوە
شوعاعی عەکسی ڕووی دلبەر لە پێکی بادەیی نابا
ڕەواجی میسکی چین یەکجاری ئەشکێ کەم ئەبێ نرخی
ئەگەر بۆنی لە چین و پەرچەمی ئەو شۆخە بیبا با
لە قیبلە ڕووی بە جارێ وەرگەڕان بێ ئیختیار ئەمڕۆ
کە زاهید ڕووی نیگاری نازەنینی دی لە میحرابا
بە جارێ ڕۆژی ڕووناکم لە بەر چاو بوو بە شەو ئەمڕۆ
کە دەستی ئەو نیگارەم دی لە دەس بەدکاری سەگ بابا