ئاشنایی قەت لەگەڵ ئەم دەهرەدا پەیدا نەکەی
ئەتکوژێ ئەم پیرە زاڵە شێتە کاری وا نەکەی
ئاسمانئەتنێتەسەر تەختی شەهەنشایی بەڵام
ئاخریئەتخا ملت ئەشکێنێ پێی بڕوا نەکەی
تۆ بە ڕووتی هاتیە دنیا و بە ڕووتیش هەر ئەڕوێ
بۆ تەماع و ماڵی دنیا کاکە خۆت ڕیسوا نەکەی
وا دڵم لەت لەت ئەکەم وەک شانە بەڵکوو خوا بکا
جار بە جار ئەو پەرچەمە شێواوەتی پێ شانەکەی
جووتە چاوی ساحیری عاشق کوژت بەس هەڵبڕە
ترسی خوات بێ عالەمێ یەکجاری باشەیدا نەکەی
جەوری تۆ دەرمانە بۆ دەردی دڵی بیماری من
لوتفی ناوێت لێت دەخیلە گیانە کاری وا نەکەی
شەرتە سەردانان لە مەیدانی مەحەببەتدا کەمال
تۆ ئەگەر مەردی ئەبێ سەر دابنێیت و ڕانەکەی