کەرێکی پیر و لەڕ و دەردەدار
لەژێر بارەدار شان و مل زامدار
شێرێکی مردووی ڕۆژێ لە دەشت دی
بە هەر نەوعێ بوو پێستی داڕنی
کردیە بەری زوو وتی من شێرم
شێرێکی بە سام ئازا و دلێرم
وایان ئەزانی شێرە بە یەکجار
هەرکەسێ ئەیدی زوو ئەیکرد فیرار
زۆر دڵی خۆش بوو وتی لە مەولا
هیچ کەس ناتوانێ بارم لێ بکا
بە خۆشی ئەژیم هەمیشە بۆ خۆم
بۆ هەر جێگایە حەز بکەم ئەڕۆم
ڕۆژێکیان وتی لە دڵی خۆیدا
با نەعرە لێدەم لە دەشت و سەحرا
تاکوو بترسن لە دەستم ئینسان
بەر بووە زەڕەزەڕکەری بەستەزمان
وەختێ زانییان خەڵقی کە کەرە
کەرێکی گەڕ و پیس و بێ فەڕە
دەوریا گرت دایان ڕنی پێستی شێر
شەڵتەیان خستە سەر کەری بێ خێر
گڵیان پێ کێشا تا گیانی دەرچوو
نەتیجەی کیبر و مەغرووری وابوو