دانەی دوڕە دەندانی، بە قەد سەروە، مەمەی مەی
حوسنی خەتەری تورک و عەرەب هیندو کوڕەی ڕەی
بەم جسمە پەڕی جان و ئەندامی درەخشان
مروەت نییە تۆ لافی تەقابول لە جودەی دەی
یەک بۆسە کە سەرشارە لە جامی لەبی سورخت
کەی بۆی بووە جەمشید و کەی ئەسکەندەر و کەی کەی
پێم گوت وەرە پڕ نەشئەیە ماچی لەبی لەعلت
فەرمووی بڕۆ مردووت مرێ جێگەی نییە هەی هەی
فانی وە مەکە عومری عەزیزت بە فەنا چێ
بێ فائیدە مایەت مەکە وەک حاتەمی تەی تەی