ئاڵەکۆک

مەلا حوسێن فانی add_a_photo
فانی دیوانی فانی
١. ستایشی پێغەمبەر
ئەی محەممەد گەر دەرم کەی ڕوو لە کێ کەم بچمە کوێ
خۆ گەدای دەروازەیی تۆ، باڵاتری هەر پادشا
غەوسی ئەعزەم تۆ کوڕی دڵسۆزی ئەم زاتەی مەدەد
بۆ دەوای دەردم بپاڕێوە لە دەرگانەی خودا
بێقەرار و دەردەدار و دڵفیگار، ئیمڕۆ منم
ئەی خوداوەندی شیفادەر پێم کەرەم کە یەک دەوا
تاکوو ماچ کەم خاکی دەرگای ئەحمەدی موختاری توو
خاکی ئیکسیرە لەبۆ ئەنواعی دەردی بێ شیفا
من بە ڕوویی ڕەشمەوە دێمە لات چی لێم بکەی
چونکی شک نابەم چە جێگای تر حەبیبی کیبریا
چوومە لای ڕۆژی فیراقم دەردی هیجرم عەرز کرد
وەسڵی من یەکسانە فەرمووی بۆ هەموو ئەهلی منا
فانی یا دەرمانی دەردت هەر لە یەک جێگایە بەس
تاکوو ماوی هەر بکەی هاوار خودا هاوار خودا

پەراوێز edit