ئاڵەکۆک

بێخود add_a_photo
بێخود دیوانی بێخود
٥٣. لە بورجی سینە کە ئەو زوهرە چاوە پێ ئەکەنێ
لە بورجی سینە کە ئەو زوهرە چاوە پێ ئەکەنێ
فریشتەیێکە لە عەرشی خوداوە پێ ئەکەنێ
کە لێوی گوڵ بە هەناسەم ئەگا، ئەڵێی ئاخۆ...
چ خونچەیێکە بەدەم بای سەباوە پێ ئەکەنێ! ؟
لە خۆشی ئەو دەمە زۆری نەماوە باڵ بگرم
ڕەقیب کە ئەگری و ئەو شۆخی لاوە پێ ئەکەنێ
هەزار بولبول ئەکا مەست و ئەیشیگریێنێ
لە گوڵشەنێ کە ئەو ئارەق گوڵاوە پێ ئەکەنێ
ئەسیری شێری دڵی ئەو کەسەم لە خۆشیانا
کە کەوتە سیلسیلەی ئەو زوڵفەخاوە پێ ئەکەنێ
بەدی ئەکا کە سەحەر موویی ڕۆژ و ڕوویی شەوم
ئەڵێی بە من لە کەناری سەماوە پێ ئەکەنێ
ئەزانی بێخود ئەگەر چۆنە بەم هەموو غەمەوە
بەدەم بروسکەیی عَرَقُ النِّساءوە پێ ئەکەنێ

پەراوێز edit